Seval Güler,Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو داوای لە پەرلەمانتاری ئادانای پارتەکەی، ئەلیف دۆغان تورکمان کرد دەست لە ئەندامێتیی دیوانی سەرۆکایەتی جەهەپە بکێشێتەوە.
لەروونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن راوێژکاری راگەیاندنی فراکسیۆنی جەهەپەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی گشتیی پارتەکە بەهۆی مشتومڕەکانی سەبارەت بە خەرجییەکانی پەیوەندییکردنی ناوبراو، داوای لە پەرلەمانتاری ئادانای پارتەکەی، ئەلیف دۆغان تورکمان کرد دەست لە ئەندامێتیی دیوانی سەرۆکایەتی جەهەپە بکێشێتەوە.
بەرزی نرخی پسوولەی پەیوەندییکردنی ئەلیف دۆغان تورکمان کە پارەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە خەرج دەکرێت، مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنابوو.