Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ماهیر ئونال رایگەیاند: "هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردندا بابەتێکی تەکنیکییە. هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەوبارەیەوە. لەدوای ١٥ی تەمووزەوە هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانیی و نەتەوەییەکاندا هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی یەکێکە لە هاوپەیمانەکانمان".
ئوناڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئیدی پێویستە جهههپه واز له سهرقاڵكردن و بهبارمتهگرتنی رۆژهڤی توركیا و، رۆژهڤی سیاسهتی خۆی بهێنیت.
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ماهیر ئونال لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ئەگەر بێتو رۆژەڤی تورکیا بەهۆی ئیفادەی کەسێکەوە کە دەڵێت بۆ ئەوەی لە زینداندا نەمێنمەوە 'لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکادا رێککەوتووم' دیاریبکرێت و لەرێگەی دادگای ئەمریکاوە یاسایەک لە تورکیادا کاری پێبکرێت، ئەوا ئەم عەقڵییەتە قبووڵ ناکەین. نامانەوێت لەرێگەی باسکردنی ئەم بابەتەشەوە ئاو بکەینە ئاشی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ١٧-٢٥ی کانوونی یەکەم جارێکی دیکە بکەنەوە رۆژەڤی تورکیا و جیهان''.