Abdel Razek Abdallah,Mehmet Nuri Uçar
14 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
جەزائیر ــ AA
جارێكی دیكە هاووڵاتییانی جەزائیر دژبە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، رژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندانەكان لە ژمارەیەك شار لەنێویاندا شاری جەزائیری پایتەخت ئەنجامدران كە لەمیانیدا خۆپیشاندەران داوایان كرد گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا بكرێت، بەدەر لەوەش رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، رەت دەكەنەوە.
هەر لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا، دروشمەكانی"نا نا بۆ هەڵبژاردنی چەتەكان"، "خۆراگرین" و "كەسمان هەڵنەبژاردووە و كەسیش نوێنەرایەتیمان ناكات" كرنووش نابین" و "نا بۆ سەرۆكێك كە هێزی سەربازیی هێناویەتێ سەر دەسەڵات" بەرزكرانەوە.
خۆپیشاندانەكان دوای ئەوە ئەنجامدران كە دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی جەزائیر سەركەوتنی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر، عەبدولمەجید تەبوون-ی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییدا راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی جەزائر بەڕێوەچوو كە تیایدا عەبدولمەجید تەبوون بەدەستهێنانی ٥٨،١٥ لەسەدای دەنگەكان، سەركەوتنی بۆخۆی مسۆگەر كردووە.