Adam Abu-bashal
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئەبوجا-AA
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە کیشوەری ئەفریقا بڵاو کردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە میانی ۲٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت هەزار و ۷۹٦ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو کیشوەرە گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ۲۷۳ هەزار و ۲۱۳ حاڵەت.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ۲٦٦ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ۳۰ هەزار و ۳۷۰ کەس.
تا ئێستاش زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ۱٤ هەزار و ۳٨۹ حاڵەت بووە، دوای ئەویش میسر بە پێنج هەزار و ٤٦۱ حاڵەت و جەزائر بە هەزار و ٥۲۳ حاڵەت دێن.
زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیش هەر لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ٦۳۰ هەزار و ٥۹٥ حاڵەت بوون، دوای ئەویش میسر بە ۹۹ هەزار و ۲٨۰ حاڵەت و مەغریب بە ٦٥ هەزار و ٤٥۳ حاڵەت، دێن.
هەروەها یەک ملیۆن و ۱۱ هەزار و ٦٤ تووشبووی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا چاکبوونەتەوە.