ترەمپ: "دوا ناوچە لە داعش پاک دەکەینەوە"
- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "له دوا ناوچه كه (داعشی) لێماوه‌ته‌وه له داعش پاكی ده‌كه‌نه‌وه".
Washington DC
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاربەدەستانی ئەمریکا و پاکستان کۆدەبنەوە، راشیگەیاند: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پاکستان لە دۆخيکی زۆر باشدایە".
دۆناڵد ترەمپ لە باخچەی کۆشکی سپی لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیی کورت‌دا سەبارەت بە پاکستان قسەیکرد، لەکاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان هندستان-پاکستان لە رۆژەڤدایە.
ترەمپ رایگەیاند: "کاربەدەستانی ئەمریکا و کاربەدەستانی پاکستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆدەبنەوە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پاکستان لە دۆخێکی زۆر باشدایە".
لە ماوەی رابردوودا لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و پاکستان‌دا کێشەی جۆراوجۆر لەسەروو هەمووشیانەوە لەبابەتی پەیوەست بە "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"دا هاتبوونە ئاراوە و ئیدارەی واشنتۆن لە دوای گرژییەکانی ماوەی رابردوو پشتیوانیی لە هندستان کردبوو، ئەمەش ببووە جێگای سەرنج.
لە ساڵی ٢٠١٨‌دا ئیدارەی ئەمریکا ئەو هاوکارییە داراییە سەربازییەی بڕی کە ساڵانە دەیبەخشییە پاکستان و، بڕەکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بوو. لە ئێستاشدا و لە قۆناغی نوێ‌دا چ جۆرە دیپلۆماسییەتێک لەگەڵ کاربەدەستە پاکستانییەکاندا دەگرنە بەر، بووەتە مایەی چاوەڕوانیی.
ئه‌یلوولی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانیه‌كه‌ی شاه محه‌مه‌د قوره‌یشی و سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه هه‌ڵبژێردراو عیمران خان كۆبووه‌وە.
له لێدوانه‌كه‌یدا تره‌مپ باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كردبوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و نه‌خشه‌یه‌كی نیشانی میدیاكاراندا كه ئه‌وكاتی ئه‌و بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا داعش له زۆر ناوچه‌ی سووریا و عێراق بووه. به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا وه‌ك بڵێی داعش له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له‌نێو بردراون و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی منه به‌ڵام ئه‌و میدیایه‌ی درۆ ده‌كات باس له‌وه ناكات".
مانگی شوبات تره‌مپ رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت كه "سووریا سه‌دا سه‌د له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه". له لێدوانه‌كانی دواتریشدا گوتی "له دوا ناوچه كه (داعشی) لێماوه‌ته‌وه له داعش پاكی ده‌كه‌نه‌وه".