Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
ئیدلب - AA
له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر گوندی ئهلفاكی كه ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له پارێزگای ئیدلب-ی سووریا پێنج سڤیلی یه‌ك خێزان بوونه قوربانی كه چواریان منداڵن و پێنج سڤیلی دیكه‌یش بریندار بوون.
دره‌نگانی شه‌وی دوێنێ هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوند له پارێزگای ئیدلب.
به‌پێی زانیاری فڕۆكه‌كانی چاودێری ئۆپۆزسیۆنی سووری كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١:٠٠ شه‌ش فڕۆكه‌ی رووسی له بنكه‌ی هیمهمیمهوه به‌ڕێكه‌وتوون و هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".