جيهان

ترەمپ: "کاتی ئەوە ھاتووە واشنتۆن دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر جۆلان"

-سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "کاتی ئەوە ھاتووە، واشنتۆن دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان".

Zana Natık Kerem  | 21.03.2019 - نوێکردنەوە : 22.03.2019
ترەمپ: "کاتی ئەوە ھاتووە واشنتۆن دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر جۆلان"

Washington

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە کاتی ئەوە ھاتووە، واشنتۆن دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان.

لە توێتکدا، دۆناڵد ترەمپ نووسیوویەتی: "دوای ٥٢ ساڵ، کاتی ئەوە ھاتووە، ئەمریکا دان بنێت بە تەواوی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، چونکە ناوچەکە گرنگییەکی ستراتیجی و ئەمنی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل، ھەروەھا سەقامگیری ھەرێمیی ھەیە".

ھەر لەبارەی تویتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "لە کاتێکدا ئێران ھەوڵدەدات سووریا وەک سەکۆیەک بۆ وێرانکردنی ئیسرائیل بەکار بھێنێت، جارێکی دیکە سەرۆک ترەمپ بوێرانە دانی نا بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، سوپاس سەرۆک ترەمپ".

لای خۆیەوە نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دانی دانۆن رایگەیاند، جارێکی دیکە، سەرۆک ترمپ ئەوەی سەلماند کە ھاوپەیمانیەتییەکی بەھێزی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائلدا ھەیە.

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا کە لە بارەی مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردبوویەوە، دەستەواژەی "داگیرکاری ئیسرائیل" لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلان بەکارنەھێنابوو و لابردبوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın