Mazın Asad
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەندی شاری دێرازۆر لە سووریا پێشڕەوی دەکات. داعش گەمارۆی ناوەندی شارەکەی داوە و ھەوڵی دەستبەسەرگرتنی فڕۆکەخانەی دێرازۆر دەدات.
بەپێی زانیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دێرازۆر، دوێنێ شەو داعش ھێرشێکی توندی بۆ سەر ناوەندی شارەکە دەست پێکرد.
داعش ناوچەکانی حەرەباش، روسافا، ئەلبوناسر، جیرایە، مەیسالون، مەقەبەس و نیشانی کۆنترۆڵ کرد. بەم پێیەش لایەکی ناوەندی شارەکە لەژێر کۆنترۆڵ داعش و لایەکیش دیکەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی رژیّمی سووریا دایە.
تاوەکو ئێستا شەڕوپێکدادان لە دەوروبەری فڕۆکەخانە و ناوەندی شاری دێرازۆر درێژەی ھەیە.
بێجگە لە ناوەندی شاری دێرازۆر، زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دایە کە خاوەن کێلگەیەکی زۆری نەوتە.
ھاوکات شارەکە شوێنێکی ستراتێژییە کە رۆژئاوای سووریا بە عێراق دەبەستێتەوە و نزیکەی ١٠٠ ھەزار ھاووڵاتی لێ دەژێت.