Abdullah Shukur
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
ئەنجوومەنی کارگێری ھێڵی ئاسمانی ئەی سی تی رایگەیاند کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارھەڵگر بەدەر لە کارمەندانی نێو فڕۆکەکە ٣٣ کەس و کۆی گشتیش ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە لایەن کۆمپانیاکە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٤٧-٤٠٠ لە گەشتی نێوان ھەردوو شاری ھۆنگ کۆنگ-بیشکێک لە کاتی نیشتنەوەی بۆ فڕۆکەخانەی بیشکێک-ماناس کاتژمێر ٠٤.٢٠ خولەک بە کاتی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.
راشگەیەندرا کە فڕۆکەوانی کاپتن ئیبراھیم گورجان دیرانجی، فڕۆکەوانی دووەم کازم ئۆندول، شارەزای کاروباری بارکردن مەلیح ئەسلان و تەکنیکاری گەشت ئیحسان کۆجا گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە "بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتایانەی بەدەستکەوتوون، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بو سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، بەدەر لە کارمەندانمان ٣٣ کەس و بە کۆی گشتیش ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە".
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە تاکو ئێستا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نازانرێت و راشگەیەندرا: "بەپێی ئەو زانیاریەکان، کێشەی تەکنیکی یان کێشی بارەکە کاریگەری لەسەر ھۆکاری کەوتنەخوارەوەکە نەبووە. ھۆکاری راستی رووداوەکە لە دوای لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت".