Abdullah Shukur
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارھەڵگری سەر بە ھێڵی ئاسمانی ئەی سی تی بە تەلەفۆن پەیامی سەرەخۆشی خۆی بە سەرکۆماری قرغیستان ئەڵمازبەک ئەتامبایڤ راگەیاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەردۆغان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەتامبایڤ کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارھەڵگرەکەی سەر بە ھێڵی ئاسمانی ئەی سی تی و گیانلەدەستدانی چەند کەسێک سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەتامبایڤ کردووە و زانیاری لەبارەی رووداوەکە وەرگرتووە.
فڕۆکەکە کەوتووەتە سەر چەند خانوێکی گوندی دەچا سوو و بەم ھۆیەوەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.