جيهان

ھێرشەکانی رژێم بووە ھۆی خاپوورکردنی شارۆچکەی خان شەیخون

- لە دوای ھێرشی رژێمی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی خان شەیخون، لە ئاسمانەوە گرتەی ئەو شارۆچکەیە تۆمار کرا کە چەندین بینای رووخاو و رێگای خاپوورکراوی تیادا بەدی دەکرێت.

Burak Karacaoğlu, Eşref Musa, Abdullah Shukur  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
ھێرشەکانی رژێم بووە ھۆی خاپوورکردنی شارۆچکەی خان شەیخون

İdlib

ئیدلب - AA

لە دوای ھێرشی رژێمی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی خان شەیخون، لە ئاسمانەوە گرتەی ئەو شارۆچکەیە تۆمار کرا کە چەندین بینای رووخاو و رێگای خاپوورکراوی تیادا بەدی دەکرێت.

ئاژانسی ئانادۆڵو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وێنەی شارۆچکەی خان شەیخونی لە دوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەد، تۆمار کرد.

لەو گرتانە دەردەکەوێت کە ئەو شارۆچکەیە بە تەواوی خاپوور کراوە.

ھەر لەو گرتانەی کە تۆمارکراون ئەوە دەردەکەوێت کە چەندین بینای بەرز لە پاڵ یەکتر خاپوور کراون و ھیچ شوێنکی ژیان کردنیان تیادا نەماوە.

بەڕێوەبەری ھاریکاری بەھاناوەچوونی سووریا، محەمەد حەلاج لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە ھێرشی ئاسمانی رووسیا و رژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بۆ سەر خان شەیخون، ھەشت قوتابخانە، سێ بنکەی تەندروستی، بنکەیەکی کارەبا، ناوەندێکی بەرگریی شارستانی و سێ نانەواخانە بە ئامانج گیراون.

ناوبراو راشیگەیاند کە لەوەتەی ھێرشی بەشار ئەسەد و لایەنگرانی، ھیچ کەسێک لەو شارۆچکەیە نەماوە و لە ئێستادا ھیچ کەسێکی سڤیل لەو شوێنە ناژیت.

لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧دا رژێمی بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی لەو شارۆچکەیە بەکارھێنا و بەم ھۆیەوە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو بەمەش کاردانەوەی جیھانی لێ کەوتبووەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın