Rewa Mahmut Hasan
05 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2016
ئیدلیب
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکەی رژێمی ئەسەد بۆ سەر چادرگەی ئاوارەکان لە شاری ئدلیب کوژراون گەیشتە ٢٧ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر چادرگەیەکی ئاوارەکان لە باکووری شاری ئدلیب ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
هەر لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەندین چادر داڕماون.
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەدەوە خەڵک لە ناوچەکانی حەلەب، ئدلیب، لازقییەوە هەڵدێن و لە نزیک سنووری تورکیا و لە چادرگەیەکدا کە تەنیا ٢٠ کم لە تورکیاوە دوورە، نیشتەجێ دەبن.