Necmi Ertuş,Sıraç Karadeniz
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
هەکاری- AA
لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستییدا لەشارۆچکەی شەمزینانی هەکاری، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لەنزیک گوندی گەچکانی دۆڵی دۆسکی لە ناوچەکە، چەکدارانی پەکەکە ئەو بۆمبە دەستکردەیان بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازییدا تەقاندووەتەوە، کە پێشتر لەسەر رێگەکە چاندبوویان.
لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و سەربازێکی دیکە برینداربوو. هاوکات سەربازە برینداەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی هەکاری گوازرایەوە.
لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر چەکدارەکان بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانیی دەستیپێکرد.