Heman Hussein Yaseen
26 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر- AA
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی ھەولێر بیسترا.
دوای دەنگەکە، مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەکە ڕاگەیاند.
مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بە دوو دڕۆن ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ئامانجەکەیان پێکاوە.
تا ئێستا دەزگا فەرمییەکانی ھەرێم ھیچ زانیارییەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا چەند جارێکە لە رێگەی دڕۆن ھێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێم.