داعش هێرش دەکاتە سەر گوندێکی خانەقین و باوک و کوڕێک دەکوژێت
شەوی رابردوو لە گوندکی نزیک خانەقین بەهۆی هێرشی داعشەوە باوک و کوڕێک شەهید دەبن و برازایەکیشیان بریندار دەبێت.
As Sulaymaniyah
گەرمیان-AA
شەوی رابردوو لە گوندکی نزیک خانەقین بەهۆی هێرشی داعشەوە باوک و کوڕێک شەهید دەبن و برازایەکیشیان بریندار دەبێت.
دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی داعش كاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوو هێرش دەکهنه سەر گوندی عەلی سەعدون، باوکێک لەگەڵ کوڕەکهیدا دەکوژن، برازایەکیشی بەسەختی بریندار دەكهن.
بەپێی زانیارییەکانی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو گرووپە چەکدارەی داعش کە ژمارەیان ٥ کەس بووە، لە ئاوی ئەڵوەنەوە پهڕیونهته ناوچەکەوە.
لە هێرشەکەی داعشدا بۆسەر گوندەکە، باوکێک بەناوی ئەحمەد حسێن عەلی، کوڕەکەی بەناوی تەحریر ئەحمەد حسێن دەکوژرێن و برازایەکیشی بەناوی فوئاد محەمەد بریندار دەبێت.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سەرلەئێوارەی رۆژی رابردوو گرووپێکی داعش لە نزیک گوندی باوەپڵاوی بینراون و لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی-ەوە تەقەیان لێکراوە.
گوندی عەلی سەعدون بە دووری ٥ کم دەکەوێتە رۆژئاوای شاری خانەقینەوە. ناوچەیەکی سوننه نشین و لەژێڕ کۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبیدایە.