Mazın Asad
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل بە گازی بیبەر و سپرای ھێرشی کردە سەر خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی کە دوای نوێژی ھەینی دژ بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ناڕەزایەتییان نیشان دابوو.
خۆپێشاندەران لە دوای نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا، ئاڵاکانی فەڵەستین، مالێزیا، جەزائیر و تورکیایان بەرزکردەوە و خۆپێشاندانێکیان ساز کرد و بەرەو دەروازەی شامی شاری قودس رێپێوانیان کرد.
پۆلیسی ئیسرائیل بە دانانی بەربەرستی ئاسنین لە کۆڵان و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ قودس، رێگەی بە تێپەڕبوونی خۆپێشاندەران بۆ دەروازەی شام نەدا.
ھاوکات پۆلیسی ئیسرائیل بۆ بڵاوەپێکردن و دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران، بە گازی بیبەر و سپرای ھەڵیکوتایە سەر خۆپێشاندەران.
دواتر فەڵەستینییەکان توانیان لە دەروازەی شام گردبنەوە و پاشان پۆلیسی ئیسرائیل بە زەبری ھێز بڵاوەی بە خۆپێشاندەران کرد.
تا ئێستا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیل لە نێو کۆڵانەکانی قودس درێژەی ھەیە.
ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی ئیسرائیل لە نێو کۆڵانەکانی قودس جێگیر کراوە و ژمارەیەک ھێزی پشتیوانی پۆلیسیش لە ئامادەباشیدان.