Mazın Asad
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
غەززە - AA
لە ئەنجامی ھێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر خۆپێشاندانەکانی سنووری کەرتی غەززە، دوو فەڵەستینی شەھید بوو کە یەکێکیان کەمئەندامە و ٨٢ی دیکەش بریندار بوون کە برینی پێنجیان قورسە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئەشرەف قودرا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "بەھۆی ھەڵکوتانی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر خۆپێشاندانەکانی ناوچەی سنووری کەرتی غەززە، دوو لاوی فەڵەستین بەناوی یاسین سوکار تەمەن ٢٣ ساڵ و ئیبراھیم سورەییا تەمەن ٢٩ ساڵ شەھید بوون و ٨٢ کەسیش بریندار بوون کە برینی پێنجیان قورسە".
ئیبراھیم سورەییا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دوو قاچی لەدەست دابوو.
قودرا رایگەیاند لە خۆرھەڵای شاری خان یونس ٢٥ کەس، لە خۆرھەڵاتی کەرتی غەززە ٢٦ کەس و لە خۆرھەڵاتی جیبالیە ٢٣ فەڵەستینی بە فیشەکی راستەقینە بریندار بوون و ھەشت فەڵەستینی دیکەش لە کەمپی پەنابەرانی ئەلبەریج بریندار بوون.
سەربازانی ئیسرائیل بە فیشەکی راستەقینە و پلاستیک و گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەو فەڵەستینیانە دەبێتەوە کە بەرد دەھاوێژن.