Qays Abu Samra,Said İbicioğlu
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
قودس ــ AA
ئافرەتێكی فەڵەستینی دوای ئەوەی لە خاڵی قەلەندیا نزیك شاری قودس بە گولـلەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل بەسەختی برینداركرا، گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئافرەتێكی فەڵەستینی لە خاڵی قەلەندیا لە لایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیلەوە تەقەی لیكراو و بە هۆیەوە بەسەختی برینداركراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە ئافرەتەكە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە، گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، وردەكاری و زانیاری زیاتر لەوبارەوە نەخراوەتەڕوو.
پێشتر شایەتحاڵەكان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان رایانگەیاندبوو كە بەیانی ئەمڕۆ ئافرەتێكی فەڵەستینی لە میانی تێپەڕبوونی لە خاڵی قەلەندیا نزیك شاری قودس لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە تەقەی لێكراوە و بەهۆیەوە بەسەختی برینداركراوە.