هۆشداریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئیسرائیل
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی دوای راگه‌یاندنی پلانی ئیسرائیل بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نوێی جوولەکە هۆشداری دایە ئەو وڵاتە.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی دوای راگه‌یاندنی پلانی ئیسرائیل بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نوێی جوولەکە له دۆڵی ئوردن رایگه‌یاند "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاودێریكردنی بابه‌ته‌كه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی داگیركاریدا هه‌نگاوی پێویست له‌دژی ده‌نێت".
نووسینگەی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و كاردانه‌وه‌ی دژبە په‌سه‌ندكردنی پلانی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی جوولەکە له دۆڵی ئوردن له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه نیشاندا.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی یه‌كه جوولەکە نشینەكان له‌نێو خاكی داگیركراوی فەڵەستیندا پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن" و بانگه‌واز له ئیسرائیل كراوه كۆتایی به چالاكییه‌كانی بهێنێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی دوای راگه‌یاندنی پلانی ئیسرائیل بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نوێی جوولەکە له دۆڵی ئوردن، جه‌خت ده‌كاته‌وه "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاودێریكردنی بابه‌ته‌كه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی داگیركاریدا هه‌نگاوی پێویست له‌دژی ده‌نێت".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، دان به هیچ گۆڕانكارییه‌كدا نانێن كه له سنووری پێش 1967دا كرابێت به قودس-یشه‌وه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "چاوه‌ڕوانین هه‌ردوولا به حكوومه‌تی ئیسرائسیلیشه‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن".