جيهان

تونس.. هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی

- كاندیدی پارتی گەلی كۆماریی تونس بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، لوتفی مەرایحی: "لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییدا، پاڵپشتی لە كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید دەكەم".

Yosra Ouanes, Ali Semerci  | 18.09.2019 - نوێکردنەوە : 19.09.2019
تونس.. هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی

Tunisia

تونس ــ AA

كاندیدی پارتی گەلی كۆماریی تونس بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، لوتفی مەرایحی پاڵپشتیكردنی خۆی بۆ كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەیدا راگەیاند، بەوەیش بووە سێیەم كاندید كە ئەو هەنگاوە دەنێت.

ئەم هەڵوێستەی لوتفی مەرایحی دوای ئەوە دێت کە پێشتر دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تونس رایگەیاندبوو كە بەپێی ئەنجامە بەراییە فەرمییەكان كە دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان تۆماریكردووە، كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید پێش كاندیدەكانی دیكە كەوتووە و ١٨،٤ی لەسەدای دەنگەكانی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەكەمدایە، هەروەها سەرۆكی پارتی "دڵی تونس"، نەبیل قورەوی بە بەدەستهێنانی ١٥،٥٦ی لەسەدای دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە.

لوتفی مەرایحی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووتەوە و دەڵێت "لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییدا، ناتوانم دەنگ بدەم بە سەرۆكی پارتی "دڵی تونس" و كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، نەبیل قورەوی و دەنگ دەدەم بە قەیس سەعید وێرای ئەوەی هیچ زانیارییم لەسەر پڕۆژەكەی نییە، چونكە قەیس سەعید کەسێکی شۆڕشگێرە و دەویەوێت گۆڕانكاریی ئەنجام بدات".

كاندیدی پارتی گەلی كۆماریی تونس بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، لوتفی مەرایحی ئەوەشی گوتووە "لە ژیانمدا یەكجار چاوەم بە قەیس سەعید كەوتووە و ئەوەم تیادا بەدی كرد كە مرۆڤ دۆستێكی پاك و شۆڕشگێرە، بۆیە تەنها پاڵپشتی لە مرۆڤی پاك و شۆڕشگێر دەكەم".

لوتفی مەرایحی كە ٦،٥٦ی لەسەدای دەنگەكانی بەدەستهێناوە راشیگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كە لە لایەن دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەندراوە زۆر باشە.

پێشتر هەریەك لە سەرۆكی پێشووتری تونس، مونسیف مەرزوقی و كاندیدی هاوپەیمانیی كەرامە، سەیفەددین مەخلوف رایانگەیاندبوو كە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییدا، پاڵپشتی لە كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید دەكەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın