Ali Semerci
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
ریاز ــ AA
وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان رایگەیاند كە ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، گەڕاوەتەوە ئاستی پێش ئەو هێرشەی كە كرایە سەر هەردوو دامەزراوەکەی كۆمپانیای ئارامكۆ.
عەبدولعەزیز بن سەلمان لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە بۆ رۆژنامەوانان دوا و گوتی: "كۆمپانیای ئارامكۆ بەڵێنداوە لە میانی ئەم مانگەدا لە رێگەی عەمباركراوەكانەوە، نەوت هەناردە بكات".
وەزیری وزەی سعوودیە ئاماژەی بەوەیشكرد كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كۆتایی ئەم مانگەدا، دەگاتە ١١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووش دەگاتە ١٢ میلۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان گوتیشی: "هەناردەكردنی نەوتمان لەم مانگەدا، هیچ گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت و بەوەیش داهاتە داراییەكانیشمان جێگیر دەبێت".