جيهان

کرملین بانگھێشتی سووریا دەکات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبی

گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە بانگھێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سووریا دەکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە یەکەم لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبییدا بکات.

Dmitri Chirciu, Yılmaz Öztürk  | 01.07.2025 - نوێکردنەوە : 01.07.2025
کرملین بانگھێشتی سووریا دەکات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبی

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین)، دیمیتری پێسکۆڤ کە بانگھێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سووریا دەکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە یەکەم لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبییدا بکات.

چاوەڕوان دەکریت لە ١٥ی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو یەکەم لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبی لە مۆسکۆ بەڕیوەبچێت.

دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕووسیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا دەپارێزێت و لە داھاتووشدا بەردەوام دەبێت.

گوتەبێژی کرملین لە وەڵامی بەشداریکردنی سووریا لە لووتکەی نێوان ڕووسیا و کۆمکاری عەرەب گوتی: "بانگھێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سووریا دەکەین، بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەکەدا بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın