جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان ئیدانەی هێرشی سەر کڵێساکەی دیمەشقی کرد

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕێگە نادەین سووریا بە دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکان ڕاپێچی کەشێکی نوێی ناسەقامگیری بکرێت. بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

Fatma Sevinç Çetin  | 23.06.2025 - نوێکردنەوە : 25.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان ئیدانەی هێرشی سەر کڵێساکەی دیمەشقی کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکات کە کرایە سەر کڵێسای مار ئیلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و، ڕایگەیاند: "ڕێگە نادەین سووریا بە دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکان ڕاپێچی کەشێکی نوێی ناسەقامگیری بکرێت. بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی سووریا لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا".

لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەم کە کرایە سەر کڵێسای مار ئیلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سووریا. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و حکوومەت و گەلی سووریا دەکەم، شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازم. لەبەرامبەر ئەم کردە تیرۆریستییە نامەردانەیەی کرایە سەر ئارامیی و ئاسایش، ئاشتیی ناوخۆیی و کەلتووری پێکەوەژیانی سووریا و سەقامگیریی ناوچەکەمان، پشتیوانی لە گەل و حکومەتی سووریا دەکەین. هەرگیز ڕێگە نادەین سووریای دراوسێ و برامان کە ئەوە یەکەمجار دوای ساڵانێک لە ستەم و شەڕ و پێکدادان بە هیواوە لە داهاتووی خۆی دەڕوانێت، بە دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکان ڕاپێچی کەشێکی نوێی ناسەقامگیری بکرێت. بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın