جيهان

کرملین: "پاڵپشتی ڕووسیا بۆ ئێران پەیوەندیدارە بە پێويستیيەکانی تاران"

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند: "ھەمووشتێک پەیوەندیدارە بەوەی ئێران پێویستی بە چییە، ئیمە پێشنیاری نێوەندگیریمان کرد کە جۆرێکە لە پشتیوانی، بەڵام لە ئایندەدا ھەمووشتێک پەیوەندیدار دەبێت بەوەی ئێران پێویستی بە چییە".

Dmitri Chirciu, Mohammad Kara Maryam  | 23.06.2025 - نوێکردنەوە : 24.06.2025
کرملین: "پاڵپشتی ڕووسیا بۆ ئێران پەیوەندیدارە بە پێويستیيەکانی تاران"

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین)، دمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند، ئەو پاڵپشتییەی ڕووسیا کە پێشکەشی بە ئێران دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، پەیوەندیدار دەبێت بە پێویستییەکانی تاران لە قۆناغی داھاتوودا.

دمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا: "ھەمووشتێک پەیوەندیدارە بەوەی ئێران پێویستی بە چییە، ئیمە پێشنیاری نێوەندگیریمان کرد کە جۆرێکە لە پشتیوانی، بەڵام لە ئایندەدا ھەمووشتێک پەیوەندیدار دەبێت بەوەی ئێران پێویستی بە چییە".

ڕاشیگەیاند کە ڕووسیا دەستدرێژییەکانی سەر ئێران سەرکۆنە دەکات، ھەروەھا ھۆشداری ئەوە دەدا کە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی سەر ئێران، گرژییەکان لە ناوچەکە، زیاتر دەکات.

ھەروەھا گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین)، دمیتری پێسکۆڤ سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، ئەوا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بڕیارە بۆ گەلی ئێران دەگەڕێتەوە و ھیچ وڵاتێک ناتوانێت بڕیار لەسەر گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بدات.

باسی لەوەش کرد کە لەئێستادا ھیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیدا نییە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری ھەیە ئەو گفتوگۆیە لەڕێگای چەندین کەناڵی جیاوازە ئەنجام بدرێت.

جەختی لەوەش کردەوە کە ھێرشەکانی دژبە ئێران، کاریگەریی خراپی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا دروست نەکردووە، چونکە ھێرشەکانی سەر ئێران و گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، دوو پرسی جیاوازن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın