جيهان

پوتین: "هێرشەکانی سەر ئێران هێرشی بێ پاساو و بێ هۆکارن"

Emre Gürkan Abay  | 23.06.2025 - نوێکردنەوە : 23.06.2025
پوتین: "هێرشەکانی سەر ئێران هێرشی بێ پاساو و بێ هۆکارن"

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد هەوڵ دەدەن هاوکاری گەلی ئێران بکەن و، ڕایگەیاند: "هێرشەکانی سەر ئێران، هێرشی بێ پاساو و بێ هۆکارن".

پوتین لە کۆشکی کرملین پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی کرد.

لەو بەشەی کۆبوونەوەکە کە کراوەبوو بەڕووی میدیاکاندا، پوتین باسی لەوە کرد ڕووسیا و ئێران خاوەنی پەیوەندی متمانەپێکراون و، ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین هاوکاری گەلی ئێران بکەین".

پوتین تیشکی خستە سەر ڕوانگەی ڕووسیا لە بارەی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕوون و ئاشکرایە و، ڕایگەیاند: "هێرشەکانی سەر ئێران، هێرشی بێ پاساو و بێ هۆکارن. لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕوانگەمانی بە ڕوونی دەربڕیوە، هەڵوێستیشمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەزانن".

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی باسی لەوە کرد کە ڕووسیا لە بەرەی دروستی مێژوودایە و، گوتی: "کردەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەرهەق بە ئێران نایاسایین و ئێران مافی بەرگریی کردن لە خۆی هەیە. سوپاسی هاوکارە ڕووسەکانمان دەکەین بۆ ئیدانەکردنی ئەو کردانە".

عێراقچی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئێران لەگەڵ ڕووسیا وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری دروستکردووە و، ڕایگەیاند: "ڕووسیا ڕۆڵی ئەرێنی بینی کە ڕێککەوتنی باشمان هەبێت. بەهۆی ئەوەی سەرەتا ئیسرائیل و دواتر ئەمریکا هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانمان، ئاستی گرژییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın