کاردانەوەی ترەمپ بەرانبەر بە ڕووسیا.. دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لەو ناوچەیەی کە گونجاوە جێگیرکراون

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
دوای لێدوانەکانی سەرۆکی پێشووی ڕووسیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لەو ناوچەیەی کە گونجاوە جێگیرکراون.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی The Hill، ترەمپ پێش گەشتەکەی بۆ واشنتۆن وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی داوەتەوە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە شوێنی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان کە دوای لێدوانەکانی مێدڤێدیڤ لە بارەی چەکی ئەتۆمی. ترەمپ گوتبووی دەبێت لە ئامادەباشییدا بن، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند: "ژێردەریاییەکان لە ناوچەکەن، لەو شوێنەن کە گونجاوە لەوێ بن".
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە نوێنەرە تایبەتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ڕووسیا دەکات، ئەوەیشی خستەڕوو کە بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە پلانی سزای نوێ بۆ سەر ئیدارەی مۆسکۆ دادەڕێژرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن