Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
كاراكاس – AA
نۆی ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن لایه‌نگرانی حكوومه‌تیش له ڤێنیزوێلا ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ له به‌رامبه‌ر داواكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته، خوان گوایدۆ كه داوای كردبوو لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن شه‌ممه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، رایگه‌یاند كه له هه‌مان رۆژدا لایه‌نگرانی ئه‌ویش خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مادورۆ له شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووی ڤێنیزوێلا، هوگۆ چاڤیز له كاراكاس به بیری هێنایه‌وه كه نۆی ئاداری ٢٠١٥ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما واژووی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌یه‌ك كرد كه ڤێنیزوێلا وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌بینێت. مادورۆ ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی به "رۆژی دژبە ئیمپریالیستی بۆلیڤاری" لێكدایه‌وه و گوتی: "رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بین".
مادورۆ داوای له ژنانی وڵاته‌كه‌ی كرد به بۆنه‌ی هەشتی ئادار رۆژی جیهانی ژنان رۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له هه‌مان رۆژدا لێدوانی گرنگ ده‌دات.
- خوان گوایدۆ رایگه‌یاند مانگرتن له كاركردن له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوان گوایدۆ كه ٢٢ی شوبات ڤێنیزوێلای جێهێشت و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی چووه‌وه وڵاته‌كه‌ی له كاراكاس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له سه‌ندیكاكان كۆبۆوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجام درا و خوان گوایدۆ رایگه‌یاند كه سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كه‌رتی گشتیی "ده‌ست ده‌كه‌ن به مانگرتنێكی كاریگه‌ر".
خوان گوایدۆ رایگه‌یاند کە رێكه‌وتی ده‌ستكردن به مانگرتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكانه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت و داواكاری مانگرتنه‌كه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بووه.