Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پیتەر کووک ئاشکرای کرد کە چین ئەو ژێردەریا ئەمریکییەی چوار رۆژ لەمەوبەر دەستی بەسەردا گرتبوو رادەست کردەوە.
کووک تیشکی خستە سەرئەوەی کە چین ژێردەریاییەکەی رادەستی نزیکترین بنکەی سەربازی ئەمریکی کردووە لە ناوچەکە و گوتی: "ئەو رووداوە دوور بوو لە یاساکانی دەریایی و مافە نێودەوڵەتییەکان".
پینتاگۆن راستەوخۆ دوای رووداوەکە داوای لە چین کرد کە ژێردەریاییەکەیان رادەست بکاتەوە و لەبارەی رووداوەکەش لێکۆلینەوەی دەست پێکرد.
گوتەبێژی پنتاگۆن، جێف دەیڤس چوار رۆژ لەمەوبەر ئاشکرای کرد کە چین دەستی بەسەر ژێردەرییاییەکی ئەمریکادا گرتووە لە باشووری وڵاتەکەی کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری زانستی لە ئەرکدابووە.