Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بابه‌تی بینینی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی له حه‌له‌ب، ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، كیربی وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بینینی سوله‌یمانی له حه‌له‌ب، كه چالاكییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات و، گوتی: "له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی نیگه‌رانیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، بیرله‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راوێژ به هاوپه‌یمانانمان بكه‌ین".
كیربی باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئێران هه‌ڵبژاردنێك بكات، كه ئایا رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی وه‌ك سووریادا، یان به‌رده‌وامی به كێشه‌كه ده‌دات؟ گوتیشی: "گه‌شتكردنی پێشێلكاریه. سوله‌یمانی كه‌سێكه ناوی خراوه‌ته ئه‌م لیسته‌وه. هیچ ههڵاوێرێكی رێگرتن له گه‌شتكردنی نییه، له‌به‌رئه‌وه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر بڕیاری 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، چاوه‌ڕوانین بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوی بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
له میدیای ژێر كۆنترۆڵی رژێم له ئێران، وێنه‌ی سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه كه له حه‌له‌ب گیراوه. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رنج، كاتێ تیرۆریستانی بیانی لایه‌نگری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان، سوله‌یمانی له حه‌له‌ب بووه.