Beijing
په‌كین – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی به پێویستی ده‌زانێت وڵاتانی دیكه ناچار نه‌كرێن ببنه لایه‌نگر له ركابه‌رێتی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكادا.
رۆژنامه‌ی South China Morning Post بڵاوی كرده‌وه، ڤانگ یی له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی هزر و رامانی ئیدۆنێزیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چاره‌نووسی جیهان پابه‌نده به چۆنێتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و په‌كین، گوتی: "پێویسته ركابه‌رێتییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و نه‌رم به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. پێویسته وڵاتانی دیكه ناچار نه‌كرێن ببنه لایه‌نگر له‌م ركابه‌رێتییه‌دا".
ڤانگ یی كۆبوونه‌وه ئۆنلاینه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن-یشی له ١٦ی ئه‌م مانگه بیرخسته‌وه و گوتی: "ئه‌مریكا و چین وه‌ك دوو كه‌شتیی زه‌به‌لاح وان و پێویسته به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن