Emre Aytekin
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
په‌كین - AA
چین رایگەیاند كه پێش هاتنی وه‌رزی زستان، هه‌زار تۆن هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌فغانستان به‌رێكردووه.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە، هاوكارییه‌كان پێكهاتوون له ٥٠ كۆنته‌ینه‌ر جلوبه‌رگ، خۆراك، پێداویستی و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سینجان ئویگورهوه به‌ڕێكراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوە كه هاوكارییه‌كان، هه‌زار تۆنه و بریتین له جلوبه‌رگ، پێخەف، پێڵاو، شیر و نان.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه له ده‌روازه‌ی گومركی هۆرگۆز له باكووری خۆرئاوای سینجان-ه‌وه چینی جێهێشتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی ١٢ رۆژدا بگاته ئه‌فغانستان.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا ئه‌فغانستانی جێهێشتووه، چین به سێ گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، بڕی دوو هه‌زار و ٦٠٠ تۆن هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردووه.