Esat Fırat,Mustafa Deveci
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل، تابلۆكانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی تورك (TİKA)ی له‌سه‌ر دیواری مه‌زارگه‌ی یوسفیە سه‌ربه موسڵمانه‌كان لابرد كه ده‌كه‌وێته نزیك شوراكانی خۆرهه‌ڵاتی مزگه‌وتی ئه‌قسا له ناوچه‌ی شاری دێرین خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو.
تابلۆكانی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی تورك كه له‌سه‌ر دیواری مه‌زارگه‌ی یوسفیە هه‌بوو كه به سندوقێك ئاژانسه‌كه ده‌سته‌به‌ری كردبوو دروستكرا و نۆژه‌نكرایه‌وه به مۆڵه‌تی ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس و ئاگاداری به‌رپرسانی ئیسرائیل له ساڵی ٢٠٠٨دا ته‌واوبوو و ئاڵای توركیای له‌سه‌ربوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه لابران.

گوته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل، میكی رۆسینفێڵد به ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند كه دوێنێ له‌لایه‌ن شاره‌وانی قودس سه‌ربه ئیسرائیله‌وه فه‌رمانی هه‌ڵگرتنی تابلۆكانی ئاژانسی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی تورك دراوه و به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه جێبه‌جێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه شاره‌وانی قودسی سه‌ربه ئیسرائیل ره‌وانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو كراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ئه‌و تابلۆیانه به بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵواسراون.
ئیداره‌ی هه‌موو شوێنه‌واره ئیسلامییه‌كانی به مه‌زارگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی قودسیشه‌وه له‌لایه‌ن وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌ماهه‌نگیی پێویست هه‌یه له‌نێوان وه‌قفه‌كه و به‌رپرسانی ئیسرائیل‌دا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك له‌و شوێنانه‌دا.
ئه‌و تابلۆیانه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیسرائیل لایبردوون له ساڵی ٢٠١٠ه‌وه تا ئێستا به دیواری مهزارگهكهدا هه‌ڵواسراوبوون.

له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌زارگه‌كانی موسڵمانانی سه‌ربه ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس، مسته‌فا ئه‌بو زه‌هرا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و تابلۆیانه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل شكاندوونی و لایبردوون سوپاسگوزاری خه‌ڵكی قودسی تیادا نووسرابوو بۆ توركیا.
مستەفا ئه‌بو زه‌هرا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دیواره‌كانی مه‌زارگه‌كه و رێكخستنی ده‌ورووبه‌ری له ساڵی ٢٠٠٨دا كراون و كاره‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوی به ئاگاداری و مۆڵه‌تی به‌رپرسانی ئیسرائیل كراون.
ناوبراو ئه‌و كاره‌ی پۆلیسی ئیسرائیلی به هه‌وڵی له‌ناوبردنی مێژوو له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند ''ئه‌و كاره ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئیسرائیل ناتوانێت كاره‌كانی توركیا له قودس بسڕێته‌وه''.