Zana Natık Kerem
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
قودس ــ AA
راگەیەندرا کە پۆلیسی ئیسرائیل دەستی وەرداوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کۆمەڵی نوێژخوێنان کە کاردانەوەیان نیشان دەدا بەرامبەر ھەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکەکانەوە.
لەوبارەیەوە فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای کردنەوەی دەرگای مەغاریبە لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەکی زۆری جوولەکە ھەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی کە ئەوەش ناڕەزایی لە لایەن نوێژخوێنانەوە لێکەوتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ناڕەزایەتیی دەربڕینەکەدا، پێکدادان لە نێوان نوێژخوێنان و پۆلیسی ئیسرائیلدا روویداوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانەوە زانیاری دەستکەوتووە کە لە میانی پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەکەدا، پۆلیسی ئیسرائیل پەلاماری نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئەقسا داوە کە بە ھۆیەوە ژمارەیەک لە نوێژخوێنان برینداربوون.
ھەروەها زاندراوە، ھەر لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکەدا، سێ نوێژخوێن لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.