Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
- سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هاریكاری توركی TİKA، پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مه‌ڕی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێ كرد كه له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر نیشته‌جێ بوون.
- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 21 خێزان كه له گونده‌كانی غه‌فار و جودی نیشته‌جێبوون و كورد، توركمان، عه‌ره‌ب و شهبهكیشیان تێدایه، هه‌ریه‌كه و 10 سه‌ر مه‌ڕیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 21 خێزان كه له گونده‌كانی غه‌فار و جودی نیشته‌جێ بوون و كورد، توركمان، عه‌ره‌ب و شهبهكیشیان تێدایه، هه‌ریه‌كه و 10 سه‌ر مه‌ڕیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا.
راوێژكاری سه‌رۆكی TİKA كامیل كۆلاباش به‌هاوده‌می نوێنه‌رانی TİKA ، په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانی عێراق ئایدن مه‌عرووف، به‌رپرسی یارمه‌تییه‌كانی رێكخراوی مانگی سووری توركی شه‌فه‌ق لۆستهر و به‌رپرسانی دیكه به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد.
كۆلاباش له گوندی غه‌فار روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و سوپاسی ئه‌كره‌م قادری دانیشتووی گونده‌كه‌ی كرد كه ماڵی خۆی بۆ ئاواره‌كان كردۆته‌وه.
كۆلاباش دەڵێت: "ئه‌مڕۆ بۆ هەر خێزانێک 9 سەر مه‌ڕ و بهرانێكمان پێشكه‌ش كرد. خوای گه‌وره خواردنی شیر و ماست و رۆنی ئه‌م مه‌ڕانه و زۆربوونیان به‌نسیبی ئه‌و خێزانانه بكات و بهرهكەتیان تێ بخات."
ناوبراو ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تی دێرینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و گوتی: "ئێمه لێرە كاری بێهوودە ناکەین. ئێمه دڵ و ده‌روونمان بووه به‌یه‌ك. دۆستایه‌تی و خزمایه‌تیی كۆنمان به‌رده‌وامه".
په‌رله‌مانتاری به‌ری توركمانی عێراق ئایدن مه‌عرووف، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه TİKA و مانگی سووری توركی هه‌میشه بوونه‌ته پشتیوانی مه‌عنه‌ویان و گوتی: "مه‌ڕ به‌سه‌ر 11 خێزانی مووسڵیدا كه ئاواره‌ی ئه‌م گونده بوون، دابەش کرا. ئه‌م هاوكارییه‌ش به‌هاناوه‌چوونی كه‌سانی سته‌مدیده‌یه. كۆماری توركیا هیچ كات جیاوازی نه‌كردووه له كاره‌كانی له ناوچه‌كاندا له‌و خێزانانه حه‌وتیان توركمانن، دووانیان كورد، یه‌كێكیان عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه‌یان ئێزدین. ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه توركیا هیچ كات له ناوچه‌كه‌دا جیاوازی نه‌كردووه و خۆی كردۆته خاوه‌نی خه‌ڵكه‌كه‌ی".
ئه‌كره‌م قادر كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گوندی گافار و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی به‌ڕووی ئه‌و 11 خێزانه ئاواره‌دا كردۆته‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه ئاواره بوون، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له سه‌ردانی شاندی توركیا كرد و گوتی: "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوتبووی به‌ده‌م ئه‌وانه‌وه بچن كه برسین، ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی مرۆڤدۆستییه و پێویسته به ده‌م ئه‌و برایانهمانهوه بچین. شوێنی مانه‌وه‌مان بۆ دابین كردوون هەتا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئامانه‌تن لای ئێمه".