21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
دهۆك – AA
سەرۆکایەتی ئاژانسی ھاریکاری و ھەماھەنگی تورک (TİKA) به ٩٠٠ كارتۆن خۆراك هاوكاری ئه‌و ئێزدییانه‌ی كرد كه ناچاركراون حاڵ و ماڵی خۆیان له شنگال جێ بهێڵن و له كهمپهكی په‌نابه‌رانی مامڕهشان له قه‌زای شێخان له پارێزگای دهۆك گیرساونه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی، هاوڕێ ئیحسان و قائیمقایمی شێخان، سه‌ردار یه‌حیا به‌رزنجی به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منی جۆراوجۆر و پێكدادانه‌كانه‌وه له عێراق خه‌ڵكانێكی زۆر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمدا گیرساونه‌ته‌وه. بێگومان پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه، پێویستی به پشتیوانی دامه‌زراوه خێرخوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه".
كاراچای به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌بێ جیاكاری نه‌ته‌وه، زمان و ئایین هه‌میشه ده‌ستی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان درێژ كردووه، گوتی: "ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كانمان گه‌یانده ئه‌و ئێزدییانه‌ی به‌هۆی سته‌مكارییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له كاتی خۆیدا، له‌و كه‌مپه‌دا گیرساونه‌ته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا به هۆكاری جیاواز هاوكاری دامه‌زراوه خێرخوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی توركیا ته‌نانه‌ت نه‌ك چالاكییه‌كانیان كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵكو زیاتریشی كردوون".
كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا ئێزدییه‌كان كه به‌هۆی سته‌مكاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون ئێستا ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی سته‌مكاری و هه‌بوونی رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه كه په‌كه‌كه‌یه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، گوتی: "بۆ نه‌هێشتی ئه‌و كێشه‌یه پێویسته كۆتایی بهێندرێت به بوونی رێكخراوی تیرۆریستی له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. له‌گه‌ڵ كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه، ئێزدییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ خانه‌واده‌ی ئێزدی له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین، ئاماژه‌ی به‌وه دا سەرۆکایەتی ئاژانسی ھاریکاری و ھەماھەنگی تورک به خۆراك هاوكاری ٩٠٠ خانه‌واده‌ی كه‌مپه‌كه‌ی كردووه.
ئایدن مه‌عروف جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌میشه ده‌ستی هاوكاری بۆ ته‌واوی پێكهاته نهتهوهیییهكان درێژ كردووه، گوتی: "به تایبه‌ت له‌و دۆخه سه‌خته‌دا پشتیوانی خوشك و برا ئێزدییهكانمانه. زیاتر له ١٠٠ هه‌زار ئێزدی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رن. دوای هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ٢٠١٤ ناوچه‌كه‌یان جێ هێشت. ئێستاش به داخه‌وه به‌هۆی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ئێزدییه‌كانی ئێره ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان پێویسته چی زووه ئاسایشی شنگال پارێزراو بێت".