Muhammet Ali Kemal
26 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2016
ئیستانبوڵ
هاووڵاتییان لە رێگەی بەرزکردنەوەی ژمارەیەک وێنەی ئەردۆغان و چەندین لافیتە کە هیوای تەمەنی درێژی و لەش ساغیان بۆ دەخواست، پیرۆزباییەکی چاوەڕواننەکراویان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونییەوە ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان کرد.
دوای ئەوەی ئەردۆغان لەشوێنی مانەوەی خۆی بە رێکەوت بۆ ئەوەی نوێژی هەینی ئەنجام بدات، کاتێک هاووڵاتییانی بەو جۆرە بینی کە پیرۆزبایی لێدەکەن، لە ئۆتۆمبیلەکەی دابەزی و سوپاسی کردن.
دواتر ئەردۆغان رووی لە هاووڵاتییەکان کرد و گوتی:
''چۆن تا ئەمڕۆ ئەم رێگەیەمان بڕیبێت، بەهەمان خۆڕاگرییەوە بەردەوام دەبین. ئەو تەمەنەی هەمانە لەم رێگەیەدا خەرجی دەکەین. هەموو خەمی ئێمە ئەوەیە گەلەکەمان ببەینە ئاستی سەرەوەی گەلانی جیهان. هەموو خەمی ئێمە ئەوەیە وڵاتەکەمان لەسەرووی شارستانێتییە هاوچەرخەکانەوە پایەیەکی بەرزی هەبێت. ئێمە سوورین لەسەر ئەمە. نزای بۆ دەکەین و هیوامانە. لەگەڵ ئێوەدا بەردەوام دەبین لە بڕینی ئەم رێگەیە''.
هاووڵاتییەکان کێکێکیان بەخشییە سەرکۆمار و دواتر ئەردۆغان سواری ئۆتۆمبیلەکەی بوویەوە و بەرەو مزگەوتی ناوەندی قاسمپاشا بە رێکەوت.