Bekir Aydoğan
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر-AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف، بەبۆنەی ٣٠ههمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی توركی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگیی (TİKA)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ئایدن مەعروف، لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر گرنگیی کارەکانی ئاژانسهكه کردووەتەوە و دەڵێت: "ئاژانسی توركی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگیی بەو کار و پڕۆژانەی کە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەسەرانسەری جیھان لە ١٧٠ وڵاتدا بەڕێوەی دەبات، سوودی گەورەی ھەبووە بۆ خەڵکی جیھان و بەتایبەتی بۆ جیھانی تورک. بە تایبەتی لە پاڵ تورکمانەکانی عێراق بووە کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، لە ھیچ کات و قۆناغێکدا تورکمانەکانی بەتەنھا جێنەھێشتووە و بەردەوام بووە لە پاڵپشتییان".
راشیگەیاندووه: "ئاژانسهكه لەم ماوەیەدا بێ جیاوازیی ئایین، زمان، نەژاد و ناسنامە توانیویەتی ھەموو چینەکان بۆ خۆی رابکێشێت و لە رێگەی ئەو کارانەی کە ئەنجامیداوە خزمەتێکی ناوازەی لە مێژووی نوێدا پێشکەشی مرۆڤایەتیی کردووە".
بەبۆنەی ٣٠ههمین ساڵرۆژی دامەزراندنییەوە، ئایدن مەعروف، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیدارە و تەواوی کارمەندانی ئاژانسهكه و بە تایبەتی کۆماری تورکیا خواستووه.