Haydar Karaalp
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
بەغدا - AA
شەش مووشەک ئاڕاستەی بەشی مەدەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "NasNews"ی نزیک لە حکوومەتی عێراق، شەش مووشەک ئاڕاستەی بەشی مەدەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراون.
لە هەواڵەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە بەهۆی ئەو پەلامارەوە فڕۆکەیەکی مەدەنی زیانی بەرکەوتووە و چەند وێنەیەکی فڕۆکەکەش بڵاوکراونەتەوە.
جێی ئاماژەیە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکاش لە ناو فڕۆکەخانەی بەغدا هەیە.
تا ئێستاش بەرپرسانی عێراق لە بارەی پەلامارەکەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.