Bekir Aydoğan
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
هه‌ولێر – AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف رایگه‌یاند كه پێویسته له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نوێنه‌رانی توركمانه‌كان بوونی هه‌بێت.
ئایدن مه‌عروف له‌باره‌ی رۆڵی توركمانه‌كان له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌رینی نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق هێشتا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك نه‌هێندراوه، گوتی: "هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
- "ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوو له عێراق له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كانه‌وه ناحه‌قتان كردووه"
ئایدن مه‌عروف جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌پێی ده‌ستووری عێراق توركمانه‌كان سێیه‌مین پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی عێراقن، گوتی: "ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، مافه ده‌ستوورییه‌كان بۆ توركمان گرنگن و داوای مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ناوبراو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوو له عێراق له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كانه‌وه ناحهقيان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناحه‌قییه ده‌بێت رۆڵێكی كاریگه‌ر به توركمانه‌كان بدرێت له حكوومه‌تی عێراقدا.
- "توركمانه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و دیالۆگ بوون"
ئایدن مەعروف، رایگەیاند "تورکمانەکان هەمیشە لایەنگری ئاشتی و گفتوگۆ بوون. لە رێی دەستوور، ئاشتی و گفتوگۆوە داوای بەدەستهێنانی هەموو مافەکانی خۆیان کردوە. لە ئێستا بەدواشەوە بەم شێوەیە داوای مافەکانیان دەکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە عێراق سێ سەرۆکایەتی هەن کە بریتین لە سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان، گوتیشی: "لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەماندا، بەداخەوە تورکمانەکان نەیانتوانی ئەو مافە بەدەستبهێنن. ئەمەش نادادپەروەرییە، پێویست بوو لە ناو ئەم سەرۆکایەتییەدا تورکمانەکانیش پشکیان هەبووایە".
ئایدن مەعروف، ئەوەشی دووپات کردەوە کە پێویست بوو لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا یاریدەدەرێکی سەرکۆمار، یاریدەدەرێکی سەرۆک وەزیران و چەند وەزارەتێک بدرایەتە تورکمانەکان.
- داواکاری دانانی بوودجەیەکی تایبەت بە تورکمانەکان
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، جەختی لەوەش کردەوە کە تورکمانەکان داوا دەکەن حکوومەتێکی هاوسەنگ و سەقامگیر لە عێراق دابمەزرێت و رایگەیاند "پێویستە تورکمانەکان بە نەتەوە بناسێندرێن. پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق، تورکمانەکان وەک پێکهاتەیەک ببینێت نەک تەنها وەک پارتێکی سیاسی".
ئایدن مەعروف، جەختی لەوەش کردەوە کە تورکمانەکان هاوشێوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق، مافیان هەیە و پێویستە لە دەستووری عێراقیشدا گرنگی بەم لایەنە بدرێت، گوتیشی: "گرنگە لە بوودجەی ٢٠٢٢ی عێراقدا بوودجەیەکی تایبەت بە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە تورکمانییەکان و هاوکاری کردنی خوێندنی قوتابخانە تورکمانییەکان، دابین بکرێت".