Ayşe Doğru
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند له‌وانه‌یه رووسیا مانگی شوبات ئۆكراینا داگیر بكات.
BBC بڵاوی كرده‌وه كه گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، ئه‌میلی هۆرنی رایگه‌یاندووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووسیا مانگی داهاتوو ئۆكراینا داگیر بكات. سه‌رۆك به راشكاوی ئه‌مه‌ی گوتووه. ئێمه‌یش چه‌ند مانگێكه هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه".
به‌پێی هه‌واڵێكی CNN گه‌وره به‌رپرسێكی ئۆكراینا رایگه‌یاندووه زێلێنسكی به بایدنی راگه‌یاندووه "سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی رووسیا مه‌ترسیداره به‌ڵام نادیاره" جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه هێرش ئه‌نجام بدرێت".
كۆشكی سپی-يش له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بایدن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیدا ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی بداته‌وه.