Mehmet Tosun
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری میتدا بەناو بەرپرسی هێزی تایبەتی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەبەشە، سلێمان شەمۆ یوسف کە ناوی خوازراوی "ئازاد" بووە، لە ناوچەی باب شیلۆی قەزای شنگال لە چالاکی خرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، لە ناوچەی باب شیلۆ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکەدایە ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئۆتۆمبێلەکەی سلێمان شەمۆ یوسف ئەنجامدراوە و تیرۆريستەکە لە چالاکی خراوە.
پێشتریش لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا بەناو بەرپرسی گشتی یەبەشە، حەسەن سەعید حەسەن کە ناوی خوازراوی "سەید" بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شنگال لە چالاکی خرا.