Selen Temizer
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین ئەوەی ئاشکرا کرد کە تاووتوێی هەموو سزایەکی دژ بە رووسیا دەکەن بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دووی گواستنەوەی نەوتی باکووریشەوە.
ڤۆن دێر لاین، لە میانەی بەشداری کردنی لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە "ئایا لە ئەگەری روودانی پەلامارەکەی رووسیادا پڕۆژەی دووی گواستنەوەی نەوتی باکوور، هەڵدەوەشێندرێتەوە؟" لە وەڵامدا ناوبراو رایگەیاند "دەمەوێت زۆر بەڕاشکاوی بڵێم هەموو بژاردەکان تاووتوێ دەکرێن و هیچ سزایەک لە دەرەوەی گفتوگۆ نییە".
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بەرپرسیارە لە پلاندانان بۆ سەپاندنی سزا لە بوارەکانی یەکنەلۆجی، ئابووری و دارایی، گوتیشی: "ئەم سزایانە هەموو بژاردەیەک لەخۆ دەگرن. لە قورسترین سزاوە دەستپێدەکەین و زۆر بەڕوونیش رووسیا لەوە ئاگادار دەکەینەوە کە هێرش کردنە سەر ئۆکراینا باجەکەی زۆر قورس دەبێت".
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا رووبەڕووی دۆخی وا هەستیار نەبوونەتەوە و ئاماژەی بەوەش دا کە یەکێتی ئەورووپا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی رووسیایە.
- سزاکانی یەکێتی ئەورووپا لە ئێستادا
دوای ئەوەی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشێوەیەکی نایاسایی دەستی گرت بەسەر دورگەی قرمدا، یەکێتی ئەورووپا دەستی بە سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا کرد و بەهۆی هەڕەشە دروست کردن لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا، ١٨٥ هاووڵاتی و ٤٨ دامەزارەوەی رووسیا سزایان خرایە سەر کە سزاکەیان بریتیبوو لە بلۆک کردنی سامانەکانیان و قەدەغە کردنی گەشتی ئەورووپا لێیان.
هەر لە چوارچێوەی سزاکانی یەکێتی ئەورووپادا، ٢٧ وڵاتی جیهان چەک نافرۆشێتە رووسیا، فرۆشنی هەندێک بەرهەمی تەکنەلۆجی وڵاتانی ئەورووپا کە رووسیا لە کەرتەکانی نەوت و غازدا بەکاریان دەهێنێت، سنووردار کراون. هەروەها سزای داراییش خراونەتە سەر بانکەکانی رووسیا.