Mehmet Akif Turan
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
تونس – AA
ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له سنووره ئاوییه‌كانی تونس گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كۆچبه‌ری نایاسایی لێ كه‌وته‌وه و ٣٤ كۆچبه‌ریش رزگار كران.
ئاژانسی فه‌رمیی تونس له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له سنووره ئاوییه‌كانی شاری زهرسیز تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان كردووه به كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگار كردن.
تیمه‌كان توانیوویانه ٣٤ كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن و ته‌رمی شه‌ش كۆچبه‌ری دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه.
وڵاتانی تونس و لیبیا وه‌ك خاڵی تێپه‌ڕینی كۆچبه‌رانی نایاسایی لێ هاتووه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بگه‌ن به ئه‌ورووپا.