Betül Yürük
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك – AA
ئه‌مریكا داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌باره‌ی گرژییه‌كانی رووسیا و ئۆكراینا كۆببێته‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیندا تۆماس گرینفیهڵد رایگه‌یاند به‌هۆی "هه‌ڵسوكه‌وته هێرشكارییهكانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی رووس له نزیك سنووری ئۆكراینا و بێلاڕووس" داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی گرژییه‌كانی رووسیا و ئۆكراینا له ٣١ی كانوونی دووه‌مدا كۆ ببێته‌وه.
تۆماس به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ورووپا هه‌وڵ ده‌دات به رێگای دیپلۆماسی گرژییه‌كانی سه‌ر ئاسایش و ئاستی جیهانی كه‌م بكاته‌وه، گوتی: " ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شوێنێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان".