Haydar Karaalp
28 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2022
بەغدا - AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، ئیدانەی ئەو پەلامارەی کرد کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيى بەغدا.
لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی تورکیا نووسیویەتی: "پێویستە ئەو پەلامارە تیرۆريستییانە کۆتاییان پێ بێت کە سەقامگیری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج".
لە لایەکی دیکەشەوە سیستمی فڕۆکەوانی عێراقی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەنها فڕۆکەیەک بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتووە و گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەبێ وەستان بەردەوامن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی بەغدا کران.