Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرد و بۆ تەقینەوەکانی ئیستانبوڵ و میدیات سەرەخۆشی ئاراستە کرد.
بەپێی روونکردنەوەیەکی کۆشکی سپی، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کردووە و تێدا ئیدانەی تەقینەوەکانی ئیستانبوڵ و میدیاتی کردووە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردووە.
لە میانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا بایدن جەختی کردۆتەوە لەوەی کە ئەمریکا بەڵێنی ئەوە دەدات لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا و هاوکات پیرۆزبایی پۆستی سەرۆکوەزیرانیشی لە بینالی یڵدرم کرد.