Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
جه‌نه‌راڵ فیلیپ بریدلۆڤ، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا رایگه‌یاند "توركیا، هاوپه‌یمانێكی گرنگه بۆ ئێمه، له ناوچه‌یه‌كی سه‌ختدا له دۆخێكی ته‌نگدایه. له باشووری وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه. له ده‌ریای ره‌شیش كه ده‌كه‌وێته باكووری وڵاته‌كه‌ی تادێت دۆخه‌كه نائارام ده‌بێت".
له میانی گوتارێكیدا كه له پانێلێكدا له‌ژێر ناوی "داهاتووی به‌رفراوانی ناتۆ و سنووره نوێیەكانی ئاسایشی ئه‌ورووپا" له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك له دامه‌زراوه‌ی هزر له واشنتۆن پیشكه‌شی كرد، بریدلۆڤ گوتی: "توركیا، هاوپه‌یمانێكی گرنگه بۆ ئێمه، له ناوچه‌یه‌كی سه‌ختدا له دۆخێكی ته‌نگدایه. له باشووری وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه. له ده‌ریای ره‌شیش كه ده‌كه‌وێته باكووری وڵاته‌كه‌ی تادێت دۆخه‌كه نائارام ده‌بێت".
بریدلۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌ڕووی جیۆپۆلۆتیكهوه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گرنگه و گوتی: "پێویسته زیاتر تیشك بخه‌ینه سه‌ر توركیا".
بریدلۆڤ، باسی له‌وه كرد كه وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری سووریا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتووه ئه‌نجامیان داوه له قه‌یرانی په‌نابه‌راندا كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و گوتی: "كاری دیكه هه‌یه بكرێت".