Kasım İleri,Rewa Mahmut Hasan
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
بە ئامانجی پاراستنی باڵادەستی لە بواری ئاسمانییدا ئەمریکا، ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر پرۆژەی دروس کردنی مووشەکێکی دوورمەودا دەکات.
لەگەڵ ئەوەی وردەکاری پرۆژەکە بە نهێنی هێڵراوەتەوە، بەڵام لەکاتی دیاری کردنی بوودجەی وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) بۆ ٢٠١٨، هەست بەو پرۆژەیە کراوە.
لە راپۆرتێکدا کە گۆڤاری ئەمریکان فلایت گلۆڤال بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات ساڵی رابردوو دیزاین و شیکاری بۆ سیستەمی لێدان و ئەندازەیی مووشەکی (LREW) تەواو بووە.
ئەوەی زانراوە دەربارەی مووشەکەکە، ئەوەیە لە سەر فڕۆکەی ئێف ٢٢ بەکاردەهنێرێت و جێگەی مووشەکی AIM-120D AMRAAM" دەگرێتەوە کە توانای بڕینی مەودایەکی زۆری هەیە.