Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
ھەولێر - AA
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند مووشەکێک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەی ھەولێر کراوە و لە چەند شوێنێکی ناو شاری ھەولێر کەوتوونەتە خوارەوە.
چەند مووشەکێک لە گەڕەکی وەزیرانی ھەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی ٤٠ مەتری کەوتووەتەخوارەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش دوو کەس برینداربوونە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا، لەھەولێر زەنگی ئاگادار کردنەوەی مەترسی لێداوە، بەپێی زانیارییەکان دوو مووشەک ئاڕاستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا کراوە.
زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە...