Sarmand Hameed
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی دووشەممە حەوتی شوباتی ٢٠٢٢ی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ دیاری کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، دەستەی سەرۆکایەتیی کە پێکهاتووە لە سەرۆکی ئەنجوومەن، محەمەد حەلبوسی و جێگرانی سەرۆک، حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بەمەبەستی تاوتوێکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی عێراق، کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا رۆژی ٣١ی کانوونی دووەم ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆمار رابگەیەندرێت کە مەرجە یاساییەکانیان تیادایە، ئەمەیش دوای رێکارە یاساییەکان لەسەر بنەمای رێساکانی یاسای هەڵبژاردنی پۆستی سەرکۆمار ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١٢.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها رۆژی حەوتی شوباتی داهاتووی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ دیاری کردووە.